ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بایرن میونشن ئەستێرەیەكی پرێمەرلیگی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی  دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ هێرشبەری ئینگلیزی یانەی ئاستۆن ڤێلای هەمان وڵات ئۆلی واتكینز واژۆ بكات.

گرێبەستەكەی واتكینز لەگەڵ ئاستۆن ڤێلا لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

لە ساڵی 2020 واتكینز لە برینتفۆردەوە بە بڕی 34 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئاستۆن ڤێلاوە كرد.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی ئاس ماركۆ نیپی بەڕێوەبەری تەكنیكی بایرن میونشن لە ڤێلا پارك بووە لە یاری ئاستۆن ڤێلا بەرامبەر فولهام بۆ ئەوەی سەیری یاریكردنی واتكینز بكات.

لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە بایرن میونشن ئۆفەرێك بە بڕی 67 ملیۆن یۆرۆ پێشكەش بكات بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی واتكینز لە ڤێلا، ئیدارەی یانە باڤارییەكە متمانەی بە تواناكانی هێرشبەرەكە هەیە.

لە دوای رۆشتنی رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی بۆ بارسێلۆنا بایرن میونشن بەدوای شوێنگرتنەوەیدا دەگەڕێت و هەریەك لە ڤیكتۆر ئۆسیمین و هاری كەینیش ناویان بەو یانەیەوە بەستراوەتەوە.

ئۆلی واتكینز

واتكینز لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا بەشداری لە كردنی 20 گۆڵ كردووە ( 14 گۆڵ و 6 ئەسیست).

 

بابەتی زیاتر

Back to top button