Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

لیڤەرپوول ئامادەکاری دەکات بۆ گواستنەوەی بارێلا

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوول ئامادەکاری دەکات بۆ گواستنەوەی نیکۆلۆ بارێلای ئەستێرەی یانەی ئینتەر میلان.

رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە لیڤەرپوڵ ئامادەیە 75 ملیۆن پاوەند خەرج بکات لە پێناو ئەم ئەستێرەیە.

پێشتر باس لەوە کرابوو کە لیڤەرپوول بڕیارە جود بێلینگهام لە دۆرتمۆند بکڕێت، بەڵام ئەو نرخە زۆرەی یانە ئەڵمانییەکە بۆ ئەستێرەکەی دانا، یۆرگن کلۆپ و بەڕێوەبەرانی یانەکەی لە کڕینی بێلینگهام پاشگەز کردەوە.

ئەستێرە ئینگلیزیەکە بە درێژایی ساڵی ڕابردوودا ئامانجی سەرەکی لیڤەرپوول بووە، پەیوەندییە نزیکەکانی لەگەڵ جۆردان هێندێرسۆن و ئەلێکساندەر ئارنۆڵد، بووەتە هۆی ئەوەی قسە و باسەکانی گواستنەوەی بۆ ئەنفێڵد زیاتر بێت.

بەڵام دۆرتمۆند بڕە پارەیەیەکی خەیاڵی و نزیکەی 130 ملیۆن پاوەندی بۆ ئەو داوا کردبوو، بەو هۆیە لیڤەرپوول بڕیاریدا لەبری ئەو یاریزانێکی دیکە بگوازێتەوە ریزەکانی.

ئامانجی تیپەکە ئەوەیە لە هاویندا هێڵی ناوەڕاستی ریک بخاتەوە، ئێستاش بارێلای ئیتاڵییان کردووەتە ئامانج، کە نرخی ناوبراو نزیکەی نیوەی ئەو نرخەیە کە دۆرتمۆند داوای کرد بۆ بێلینگهام.

ناوەڕاستکارەکەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا یەکێکە لە باشترینەکانی وڵاتەکەی و دەتوانێت یارمەتی لیڤەرپوول بدات تا جارێکی دیکە یانەکە بگەڕێتەوە بۆ کێبڕکێ کردنی بەدەستهێنانی ناسناوەکان.

نیکۆ 2 ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا توانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020 بەدەستبهێنێت، سەرەڕای بەرز بوونەوە و نزم بوونەوەی ئاستی ئینتەریش لەم وەرزەدا، ئەو یاریزانە یەکێک بووە لە یاریزانە پێشەنگەکانی تیپەکەی و بەردەوام درەوشاوەتەوە.

Back to top button