ئینگلتەرا

تین هاخ باس لە هەڵەكەی دی خیا دەكات

یاریگا –

ئیریك تین هاخ، راهێنەری هۆڵەندی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی باس لە هەڵەكەی داڤید دی خیای هۆڵەندی گۆڵپارێزی یانەكەی دەكات.

شەوی رابردوو سێڤییا لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یونایتدی كرد و یاریەكەشی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی چارەكی كۆتایی یۆرۆپالیگ.

بەو ئەنجامەش سێڤییا هەردوو یاری هاتن و چوون 5-2 لە شەیتانە سوورەكانی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێش كۆتایی یۆرۆپالیگ.

گۆڵی سێیەمی سێڤییا بە هەڵەیەكی دی خیا لەلایەن یوسف نەسیریەوە تۆمار كرا.

ڤیدیۆ: گۆڵی سێیەمی سێڤییا دژی مانچێستەر یونایتد

لە دوای یاریەكە تین هاخ گووتی: كاتێك هەڵەی لەو شێوەیە دەكەیت زۆر سەختە یارییەكی تۆپی پێ ببەیتەوە.

هەروەها گووتیشی: هاندەران چاوەڕێی ئەوە دەکەن کە یاری باشتر لەوە ئەنجام بدەین، کاتێکیش بۆ مانچستەر یونایتد یاری دەکەیت دەبێت لە هەموو کاتێکدا ئامادە بیت، بەڵام لە یارییەکەی ئەمڕۆدا، دەبێت خۆمان تاوانبار بکەین.

سەبارەت بە هەڵەكەی دی خیا گووتی: ئەو زۆرترین یاری تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە، ئەوەش مانای ئەوەیە گۆڵپارێزێكی زۆر بەتوانایە.

لەم وەرزەدا دی خیا لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بەشداری لە 48 یاریدا كردووە و لە 21 یاری تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button