ئینگلتەرا
لامپارد: دەرگا کرایەوە و بردنەوە لە مەدرید لەدەست خۆمان دایە

فرانک لامپارد پێی وایە دەتوانن بگەنە قۆناغی داهاتووی خولی پاڵەوانەکان پاش شکستی یاری چوون بەرامبەر ریاڵ مەدرید..
لامپارد پاش دۆڕانەکەیان لە بێرنابیۆ وتی “ئەوکاتەی ١١ یاریزان بووین هێشتا لە کەشی یارییەکەدا بووین و چەند دەرفەتێکمان هەبوو بەڵام دەبوو باشتر دەربکەوین، دەبێت باشتر سوود لە هێزی تیمەکە وەرگرین بە تایبەت لە باڵەکانەوە. هەلی زۆر هەبوو کە دەکرا باشتر سوودی لێببینین. دەبێت بڕوامان بە خۆمان هەبێت کە دەتوانین سەربکەوین، سەرکێشییەکی زەحمەتە بەدڵنیاییەوە بەڵام دەرگاکە کراوەیە و لە دەستی خۆمانە کە دەچینە ژوورەوە یاخود نا”.
یاری گەڕانەوە لە ستامفۆرد بریج لە رۆژی سێ شەممە ٤/١٨ بەڕێوەدەچێت و پێویستییان بە بردنەوە بە جیاوازی زیاد لە دوو گۆڵ بۆ سەرکەوتن بۆ چوارگۆشەی زێڕین.