ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئاتلەتیكۆ مەدرید سوپاسی رایۆ ڤایكانۆ دەكات

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئاتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی سوپاسی رایۆ ڤایكانۆی كرد سەبارەت بەو هەڵوێستە نایابەی بەرامبەر ئەنخێل كۆریای ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەكەیان نواندیان.

چەند رۆژێك پێش ئێستا دایكی ئەنخێل كۆریا بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە كۆچی دوایی كرد.

كۆریا و دایكی

بەهۆیەو ئەو رووداوەوە ئەستێرە ئەرجەنتینیەكە بەشداری لە یارییەكەی ئاتلەتیكۆ مەدرید بەرامبەر رایۆ ڤایكانۆ نەكرد.

رایۆ ڤایكانۆ، پێش دەستپێكردنی یارییەكە خولەكێك وەستان بۆ كۆچی دوایی مارسێلا مارتینێز دایكی ئەنخێل كۆریا.

دوای ئەو هەڵوێستە یانەی ئاتلەتیكۆ مەدرید سوپاسی رایۆ ڤایكانۆی كرد و لە هەژماری فەرمی خۆیان نووسیویانە: زۆر سوپاس بۆ رایۆ ڤایكانۆ و هاندەرەكانیان، دوای ئەو هەڵوێستە نایابەی بەرامبەر ئەنخێل كۆریای یاریزانمان ئەنجامیاندا.

هەروەها پاش تۆماركردنی گۆڵی یەكەم لەلایەن ناهویل مۆلینای ئەرجەنتینی وەك هاوخەمیەك بۆ كۆریای هاو وڵاتی درێسی یاریزانەكەی بەرزكردەوە.

مۆلینا و درێسی كۆریا

ئاتلەتیكۆ مەدرید توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یاریەكە بباتەوە و بەوەش ژمارەی خاڵەكانی بۆ 57 خاڵ بەرزكردەوە و بە جیاوازی تەنیا دوو خاڵ لە ریال مەدریدی دووەمەوە دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button