ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا: هالاند لە هەمان ئاستی مێسی و رۆناڵدۆ دایە

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی رایدەگەیەنێت، ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری مانچێستەر سیتی لە هەمان ئاستی لیۆنێل مێسی و کریستانۆ رۆناڵدۆ دایە، دوای تۆمارکردنی دوو گۆڵ لە یاری دوێنێی مان سیتی لە بەرامبەر ساوسامپتن لە پرێمەرلیگ.

هالاند گۆڵێکی بە سەر و گۆڵێکی دیکەی بە دەبڵ کیک لە ساوسامپتن کرد، بەمەش کۆی گۆڵەکانی لەم وەرزەدا لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکەدا گەیاندە 44 گۆڵ.

هالاند چاوی لە شکاندنی ریکۆردی تۆمارکردنی زۆرترین گۆڵ لە وەرزێکدا دەکات، ئێستا لەگەڵ رود ڤان نیستێلڕۆی و محەمەد سەڵاح بە 44 گۆڵ یەکسانە. پێپ گواردیۆلا لەبارەی هالاند بە BBC راگەیاند

دوو دەیەی سەرسوڕهێنەرمان لەگەڵ کریستیانۆ و مێسی بەسەر برد، بەڵام هالاند لە هەمان ئاستدایە. کارێکی ئاسان نییە لە ئاسمان بگریتەوە و بەو شێوەیە گۆڵ بکەیت. ناتوانم خەیاڵی توانا لەڕادەبەدەرەکانی هالاند بکەم.

هالاندی تەمەن 22 ساڵان لە هاوینی رابردوو پەیوەندی بە مانچێستەر سیتییەوە کرد و دەیان ریکۆردی لەم وەرزەدا شکاندووە، ئێستا چاوی لە شکاندنی زۆرترین گۆڵە لە پرێمەرلیگ لە وەرزێکدا، کە ئێستا بە 34 گۆڵ بە ناوی ئالان شیرار و ئاندی کۆڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button