ئه‌وروپائینگلتەرا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یارییەكەی نێوان چێڵسی و لیڤەرپوول

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر برۆنۆ سالتۆر راهێنەری چێڵسی و یۆرگن كلۆپ راهێنەری لیڤەرپوول پێش یارییەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییە دواخراوەكەی هەفتەی هەشتەمی نێوانیان.

لەم وەرزەدا هەردوو یانە بە ئاستێكی خراپدا تێدەپەڕن و لیڤەرپوول بە كۆكردنەوەی 42 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمە و چێڵسیش بە كۆكردنەوەی 38 خاڵ لە پلەی یانزەیەمە.

بلوز بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی هەریەك لە تیاگۆ سێلڤا، سیزار ئەزپیلیكویتا، ئارماندۆ برۆخا، ئیمیریك ئۆبامیانگ و ئێدوارد مێندی بێ بەش دەبێت و بەشداریكردنی هەریەك لە رەحیم ستیرلینگ و ویسلی فۆفاناش گومانی لەسەرە.

پێش ئەو یاریە چێڵسی گراهام پۆتەری راهێنەری یانەكەی لە پۆستەكەی دوورخستەوە و برۆنۆ سالتۆر بە شێوەی كاتی و تا كۆتایی وەرز جێگای گرتوەتەوە.

هەروەها رێدز لە تواناكانی هەریەك لە تیاگۆ ئەلكانتارا ، ستیڤان بایجێتیچ ، لویس دیاز ، نابی كەیتا و كاڵڤین رامزی بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی:

گۆڵپارێز: كیپا

هێڵی بەرگری: جەیمس ، فۆفانا ، كۆلیبالی ، بادیاشێل ، چێلوێل

هێڵی ناوەند: كانتێ ، ئینزۆ ، كۆڤاسیچ

هێڵی هێرشبردن: كای هاڤێرتز ، جواو فیلیكس

پێكهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپوول:

گۆڵپارێز: ئەلیسۆن

هێڵی بەرگری: تسیمكاس ، ڤان دایك ، كۆناتێ ، ئاڕنۆڵد

هێڵی ناوەند: هەندرسۆن ، فابینیۆ ، میلنەر

هێڵی هێرشبردن: نونێز ، فێرمینیۆ ، سەڵاح

بابەتی زیاتر

Back to top button