ئیسپانیاگرنگترین

گاریدۆی بەهرەمەندە نوێیەکەی بارسێلۆنا کێیە؟

Yariga App

یاریگا –

ئالێکس گاریدۆ، یاریزانی لاوی بارسێلۆنا کە بەشداری لە یاری شەوی رابردووی تیمەکەیدا کرد لە بەرامبەر ئێڵچی، سەرنجی تەواوی هاندەرانی بارسای بۆ خۆی راکێشا.

گاردیۆ لە خولەکی 84 بەشداری لە یارییەکەدا کرد و یارمەتی تیمەکەیدا لە بردنەوە بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لە ئێڵچی و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ریال مەدرید بۆ 15 خاڵ بەرزکردەوە.

گاردیۆ هاتە شوێنی ئانسو فاتی، کە گۆڵی دووەمی بارسای لە خولەکی 56دا کرد بوو.

گاردیۆ بە یەکێک لە دیارترین بەهرەمەندەکانی ئەکادیمیای بارسێلۆنا ”لاماسیا” دادەندرێت. لە ماوەی رابردوودا چەندین جار لەسەر داوای چاڤی، بەشداری لە راهێنانەکانی تیمی یەکەمدا کردووە، شەوی رابردووش، بۆ یەکەمجار هەلی بەشداریکردنی پێدرا.

تەمەنی یاریزانی لاوی ئیسپانی 19 ساڵە، گرێبەستەکەشی لە دوای دوو مانگی دیکە بەسەر دەچێت، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش، دوو یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیای خوار 19 ساڵان کردووە.

لە دوای تەواوبوونی یارییەکە، هاندەرانی بارسا، دەیان ڤیدیۆی گاردیدۆیان لە پلاتفۆرمەکان بڵاوکردەوە.

گاردیۆ لە چامپیۆنزلیگی لاوان، گۆڵێکی کرد و شەش گۆڵیشی دروستکردووە. بە یەکێک لە باشترین گۆڵدروستکارانی چامپیۆنزلیگ هەڵبژێردراوە.

لە دوای یارییەکە گاردیۆ گوتی

هەستی زۆر سەیرم لەلا دروستبووە، زۆر دڵخۆشم بەو چەند خولەکەی کە یاریم کرد، هیوادارم لە داهاتوودا زیاتر بەشداری بکەم. چاڤی پێی راگەیاندبووم، هەوڵ بدە هیچ تۆپێک لەدەست نەدەیت، باشبوو شتەکان بە باشی بەڕێوەچوون.

ئالێکس گاریدۆ
ئالێکس گاریدۆ و چاڤی لە یاری بارسێلۆنا بەرامبەر ئێڵچی لە لالیگا

چاڤی هێرناندێز لەبارەی بەشداری پێکردنی گاریدۆ روونیکردەوە

ئالێکس گاریدۆ لە ماوەی رابردوودا پێکانی هەبوو، بۆیە بەشداری لە یارییەکانی پێشوودا نەکردووە. زۆر ئەوم خۆش دەوێت. گاردیۆ هەڵگری DNA بارسێلۆنایە و خاوەن کەسایەتی ئەم یانەیە. بەڕاستی یاریزانێکی زۆر بەهرەمەندە.

لە دوای بردنەوەی یارییەکەی شەوی رابردوو، بارسێلۆنا ژمارەی خاڵەکانی بۆ 71 بەرزکردەوە و بە شێوەیەکی کاتی، جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ریال مەدرید بۆ 15 خاڵ بەرزکردەوە.

https://twitter.com/upsq2/status/1621820477936222208?s=20

بابەتی زیاتر

Back to top button