ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید چاوی بڕیوەتە یاریزانێکی چێڵسی

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید چاوی بڕیوەتە بەدەستهێنانی تواناکانی ریس جەیمس، بەرگریکاری چێڵسی.

رۆژنامەی AS بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید دەیەوێت باڵی راستی تیمەکە بەهێز بکات، ئەمەش دوای دابەزینی ئاستی دانی کارڤاخال لەم وەرزەدا و نەبوونی هیچ جێگرەوەیەک.

بە گوێرەی رۆژنامەکە بێت، ریال مەدرید دەیەوێت سوود لە دۆخی چێڵسی وەربگرێت، چونکە دەبێ یانە لەندەنییەکە دەستبەرداری کۆمەڵێک یاریزان ببێت، تاوەکو باڵانسی دارایی رێکبخاتەوە.

دەستەی کارگێڕی لۆس بلانکۆس گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی جەیس کێشەکانی لای راست چارەسەر بکات و لە ئێستاوە هەوڵ بۆ رازیکردنی یاریزانی نێودەوڵەتی ئینگلیزی دەدەن.

ئاستەنگی سەرەکی بەردەم ریال مەدرید، نوێکردنەوەی گرێبەستی جەیمسە لەگەڵ چێڵسی، چونکە لە سێپتێمبەری ساڵی رابردوودا، جەیمس گرێبەستەکەی تاوەکو 2028 نوێکردەوە و بەمەش گواستنەوەی بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئاسان ناکات.

ریال مەدرید لە پلەی دووەمی ریزبەندی لالیگا بە کۆکردنەوەی 56 خاڵ دێت، بە جیاوازی 12 خاڵ لەگەڵ بارسێلۆنا، کە پلەی یەکەمی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button