ئه‌وروپائیسپانیا

وادەی ئاشکرا کردنی لێکۆلینەوەکانی کەیسی نێگیێرا دیاریکرا

Yariga App

یاریگا

بڕیارە بۆ ماوەی 5 بۆ 6 هەفتە لێکۆلینەوە لەسەر کەیسی یانەی بارسێلۆنا و ئێنریکێز نێگرێیرا، جێگری سەرۆکی پێشووی لیژنەیناوبژیوانانی خولی ئیسپانیا  بکرێت.

ماڵپەری Relevoـی ئیسپانی بڵاویکردەوە، لێکۆلینەوەی کەیسی ناوبژیوانە ئیسپانیەکە لەلایەن یویفا، هەنگاوێکی سەرەتایین و چاوەڕێدەکرێت دوای 5 بۆ 6 هەفتەی داهاتوو ئەنجامەکەی ئاشکرا بکرێت. پاشان بڕیار دەدرێت ئایا کەیسەکە بەردەوام دەبێت لەسەر لێکۆلینەوەیاخود سزاکان رادەگەیێندرێن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە پێشبینی دەکرێت سزاکان پێ بژاردن و بێ بەش کردنی یانەکە بێت لە پاڵەوانتیە ئەوروپیەکان بۆ وەرزیداهاتوو.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەمەش کردووە، یانەی بارسێلۆنا دەتوانێت لە دادگای وەرزشی کاس، تانە لە بڕیارەکە بدات، ئەگەر بێتوتۆمەتەکانیان لەسەر ساغ ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button