Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

چوار تۆپهاوێژ سەرجەم خەڵاتەکانی باشترینەکانی ساڵیان بردەوە

Yariga App

هەریەک لە مارتن ئۆدیگارد، بوکایۆ ساکا ، ئارۆن رامسدەیل و میکێل ئارتێتا خەڵاتەکانی تۆپی پێی لەندەن یان بردەوە.

تۆپی پێی لەندەن بۆنەیەکی ساڵانە و تێیدا باشترینەکانی یەک ساڵی رابردووی ئینگلتەرا هەڵدەبژێردرێت. مارتن ئۆدیگاردی نەرویژی وەکو باشترین یاریزان دەستنیشانکرا و پێش هەریەک لە ئیڤان تۆنی، هاری کەین و ئەلیکساندەر میترۆڤیج و بوکایا ساکای هاوتیمی کەوت.

بەڵام ساکا، بێ خەڵات نەرۆیشتەوە و وەکو باشترین یاریزانی لاو دەستنیشانکرا. ئەمەش دووهەمجارە ئەو خەڵاتە دەباتە و لە ٢٠٢١یش پێشتر بەدەستی هێنابوو.

ئارسناڵ کە ئێستا لە پێشەنگی پریمەرلیگ دێت،سەرجەم خەڵاتەکانی دیکەشی بردەوە پاش ئەوەی رامسدەیل وەک باشترین گۆڵپارێز و  میکێل ئارتێتا وەک باشترین راهێنەر هەڵبژێردران.

تۆپهاوێژەکان لەبەردەم هەلێکی گەورەدان لەم وەرزەدا بۆ ئەوەی یەکەم ناسناوی پریمەرلیگ لە کۆتا ١٩ ساڵی رابردوو ببەنەوە.

Arsenal boss Mikel Arteta was name the best manager in London this season

Back to top button