یاریگا
پێدری ناوەڕاستکاری بارسێلۆنا دوای ماوەیەک دابڕان ئەمڕۆ بەشداری بەشێک لە راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی کرد.
جێرارد رۆمێرۆ رۆژنامەنوسی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارەکەی بلاوگرانا دوای ئەوەی لە یاریی چوونی قۆناغی شازدەی یۆرۆپالیگ، تووشی پێکان بوو لەو کاتەوە لە یاریگاکان دابڕا، ئەو یاریزانە دواجار ئەمڕۆ گەڕایەوە و بەشداری بەشێک لە راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی کرد و چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە بۆ یاریی کلاسیکۆی رۆژی یەک شەممەی داهاتوو بەرامبەر ریال مەدرید بگەڕێتەوە.
رۆمێرۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژانی سێ شەممە و چوار شەممە راهێنانەکان بارسێلۆنا بەڕێوەناچن و پێشبینی دەکرێت رۆژی پێنج شەممە چارەنوسی پێدری بۆ یاریی کلاسیکۆ یەکلایی بکرێتەوە.