یاریگا
میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئیسپانی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی یەکێک لە پاڵێوراوەکانه بۆ شوێنگرەوەی کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا.
هەژمارەی Football Talk لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، کارگێری یانە ئیسپانیەکە بیر لەوە دەکاتەوە لە ئەگەری چوونی راهێنەری ئیتاڵی یانەکەیان، ئەو کات راهێنەری یانە ئینگلیزیەکە وەکو شوێنگرەوەکەی دەست نیشان بکەن، بۆیە لە ئێستاوە کار لەسەر ئەو راهێنەرە لاوە دەکەن.
ئارتێتا ئەم وەرزە لەگەڵ ئارسێناڵ پاڵێوراوی سەرەکیە بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی پرێمەرلیگ و گرێبەستەکەشی لەگەڵ یانەکەی لە ساڵی 2025 کۆتایی دێت.