
+ئێریک تێن هاگ راهێنەری مانچێستەر یونایتد قسەی بۆ میدیاکان کرد پاش دۆڕانیان بەلیڤەرپوول بە ئەنجامی ٧-٠.
شکستەکەی یونایتد گەورەترین دۆڕانیان بوو لە کۆتا ٩٢ ساڵیدا. تاوەکو بەر لەم یارییە شەیتانە سوورەکان لە دۆخێکی زۆر باشدابوون.
تێن هاگ دوای یارییەکە وتی “نیوەی دووهەم ئەوە ئێمە نەبووین یاریمان دەکرد. زۆر توڕەم و تووشی سەرسوڕمان بووم چونکە لەم چەند هەفتە و مانگەی رابردوودا، تیمێکی تەندوتۆڵ و ئاست بەرز و بە رۆحیەتی بردنەوە مان هەبوو. ئەمڕۆ ئەوەمان بەسەرهات چونکە پلانەکانمان جێبەجێ نەکرد، کارەکانمان بە باشی نەکرد و هیچ کاردانەوەیەکمان نەبوو ئەوەش زۆر نا پیشەگەرانە بوو. ئەمڕۆ هاندەرانمان بێ هیوا کرد و بۆ ئەوە زۆر داوای لێبوردنیان لێ دەکەم”.
دۆڕانە گەورەکەی مانچێستەر پاش دوورخستنەوەی بارسا هات لە یۆرۆلیگ و بردنەوە لە نیوکاسڵ لە یاری کۆتایی جامی کاراباو لە کەمتر لە دوو هەفتەدا.