کۆمیسیاری خولی ئەمریکی: دەجەنگین لە پێناو بەدەستهێنانی لیۆنێل مێسی
یاریگا
دۆن گاربەر، کۆمیسیاری خولی ئەمریکی باس لە گواستنەوەی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دەكات بۆ خولی ئەمریكی.
گرێبەستەكەی مێسی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستا واژۆی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە فەڕەنسیەكە نەكردووە.
لە لێدوانێكیدا كە پێگەی ” زە ئەتلەتیك ” بڵاویكردووەتەوە ئاشكرایكرد كو خولی ئەمریكی و یانەی ئینتەر میامی ئامادەن و دەجەنگن لە پێناو بەدەستهێنانی تواناكانی لیۆنێل مێسی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.
لە چاوپێكەوتنەكەدا گاربەر گوتی: مامەڵە لەگەڵ یاریزانێك دەكەین كە تایبەتترین یاریزانە لە مێژووی یارییەكەدا، بۆیە کاتێک دەنگۆی پەیوەندیکردن بە ئینتەر میامی بڵاودەبێتەوە، ئەوە شتێکی زۆر نایاب و ناوازەیە و دەکرێت رووبدات.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەنگاوەكە زۆر نایاب دەبێت بۆ خولی ئەمریكی و لیۆنێل مێسی و خێزانەكەی، ئێمە هەوڵ دەدەین هەموو دەرفەتێك بقۆزینەوە، ناتوانم وردەكاری زیاتر بخەمە روو.
سەبارەت بە پەیوەندیكردنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە یانەی نەسری سعودیەوە كۆمیسیاری خولی ئەمریكی گوتی: لەگەڵ گەیشتنی كریستیانۆ بو خولی سعودی بەو موچە بەرزە بازاڕی گواستنەوە بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو تەقیەوە، بۆیە دەبێت گرێبەستێكی هاوشێوە بۆ مێسی بكەین كە قەرەبووی ئەوە بكاتەوە و بە شێوەیەك بێت كە خۆی و خێزانەكەی چاوەڕێی دەكەن.
لە گواستنەوەكانی هاوینی ساڵی 2021 و دوای بەسەرچوونی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا گۆڵكاری مێژووی یانە كەتەلۆنییەكە پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە كرد.
لەم وەرزەی خولی فەڕەنسیدا لیۆ لە كۆی بەشداریكردنی لە 20 یاریدا توانیویەتی بەشداری لە تۆماركردنی 24 گۆڵدا بكات ( 12 گۆڵ و 12 ئەسیست ).