یاریگا
پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و دیگۆ سیمیۆنی راهێنەری یانەی ئاتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بۆ یارییە ئاگینەكەی نێوانیان.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 20:30 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاتلەتیكۆ مەدرید بكات، لە میانەی یارییەكانی هەفتەی بیست و سێیەمی خولی ئیسپانیا.
یانە شاهانەكە بە كۆكردنەوەی 51 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولی ئیسپانی دێت و رۆخی بلانكۆسیش بە كۆكردنەوەی 41 خاڵ لە پلەی چوارەن دێت.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:
گۆڵپارێز: كۆرتوا
هێڵی بەرگری: كارڤاخال ، ڕۆدیگەر ، میلیتاو ، ناچۆ
هێڵی ناوەند: ڤاڵڤێردی ، كامافینگا ، كرووس
هێڵی هێرشبردن: ئەسینسیۆ ، بێنزێما ، ڤینیسیۆس
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئاتلەتیكۆ مەدرید:
گۆڵپارێز: ئۆبلاك
هێڵی بەرگری: رینیلدۆ ، هێرمۆسۆ ، ساڤیچ ، مۆلینا
هێڵی ناوەند: كاراسكۆ ، سائول ، كۆكی ، باریۆس
هێڵی هێرشبردن: گریزمان ، لۆرێنتی