
یاریگا–
دوای کۆتایی هاتنی مانگی سەرەتای ساڵی نوێ، ئەنجومەنی لالیگای ئیسپانیا ناوی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە.
ماڵپەری فەرمی ئەنجومەنی لالیگای ئیسپانیا، راپرسی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە و ئالێکساندەر سورلۆت هێرشبەری نەرویجی یانەی ریال سۆسیداد توانی زۆرینەی دەنگەکان بەدەست بێنێت و بۆ جاری یەکەم خەڵاتەکەی بردەوە.
هێرشبەرەکەی سۆسیداد لە سێ یاریی مانگی رابردووی یانەکەی توانی سێ گۆڵ تۆمار بکات و سەرکردایەتی سێ بردنەوەکەی یانەکەی کرد، لە کۆتاییدا لە راپرسی باشترینەکان پێش تێر شتیگن و کەریم بێنزێما کەت.