ئه‌وروپاجیهان

ئیبراهیمۆڤیچ: مێسی باشترین یاریزانی مێژووە

یاریگا-

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و ئەستێرەی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی باس لە بردنەوەی جامی جیهانی دەكات لەلایەن ئەرجەنتینەوە.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ جاری سێیەم لە مێژوویدا توانی ببێتە پاڵەوانی جامی جیهانی دوای بردنەوەیان لە یاری كۆتاییدا لە هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە لێدانی یەكلاكەرەوە.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ” France Inter” سوڵتان ئیبراهیمۆڤیچ ووتی: مێسی بە باشترین یاریزانی مێژوو دادەنرێت، دڵنیا بووم كە دەیباتەوە.

ئەفسانە سویدیەكە بەردەوام بوو ووتی: ئێمباپێ لە یاری كۆتاییدا چوار گۆڵی تۆمار كرد و نەیبردەوە ئەوە جێگای داخە بەس من خەمی ئەوم نیە، ئەو هەموو كات ئامادەیە بۆ بردنەوەی مۆندیال.

هەروەها ووتیشی: من زۆر باسی سوودی مێسی ناكەم چونكە ئەوە ڕاستیەكەیە، بەڵام من دڵتەنگم بۆ سەرجەم یاریزانەكانی دیكەی ئەرجەنتین چونكە هیچ شتێكی دیكە نابەنەوە، مێسی شتێكی بردەوە و ئەوەش هەمیشە دەمێنێتەوە، بەڵام ئەوانی دیكە بەتایبەت ئەوانەی بە خراپ ڕەفتاریان كردووە ناتوانرێت ڕێزیان لێ بگیرێت.

لە كاتی ئاهەنگگێڕان بۆ بردنەوەی جامی جیهانی ئیمیلیانۆ مارتینیزی گۆڵپاڕێزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە شێوەیەكی نەشیاو ڕەفتاری كرد و ئاهەنگی گێڕا.

بابەتی زیاتر

Back to top button