مۆندیال
رۆبێرتۆ مارتینێز بۆ پۆرتوگال تەنها راگەیاندنی ماوە
یاریگا-رۆبێرتۆ مارتینێز راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی بەلجیکا نزیکە لەوەی ببێتە راهێنەری تیمەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هاوڕێیانی.
بەگوێرەی بی بی سی، مارتینێز ماوەیەکە لە گفتوگۆدایە لەگەڵ بەرپرسانی تۆپی پێی پۆرتوگال و گفتوگۆکان زۆر باش چوونەتە پێش.
مارتینێز بژاردەی یەکەمی پۆرتوگال بوو پاش ئەوەی توانی پلەی سێهەم بۆ بەلجیکا بەدەست بهێنێت و هەروەها بۆ ماوەیەکی زۆر ئەو هەڵبژاردەیە لە پلەی یەکەمی ریزبەندی فیفا بهێڵێتەوە، بەڵام دەستی لە کارەکەی کێشایەوە پاش جامی جیهانی.
پۆرتوگالیش بێ راهێنەرە پاش ئەوەی فێرناندۆ سانتۆس یش دەستی لەکار کێشایەوە بەهۆی ماڵئاوایی پۆرتوگال لە قۆناغی هەشت بەرامبەر مەغریب.