یاریگا–
دانی ئالڤێز، بەرگریکاری بڕازیلی لە هەوڵی ئەوەدایە بۆ وەرزی داهاتوو جارێکی دیکە بگەڕێتەوە لالیگا و پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنا بکات.
رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردۆتەوە بەرگریکاری بڕازیلی لە هەوڵی ئەوەدایە وەرزی داهاتوو جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ئیسپانیا و پەیوەندی بە یانەکەی پێشووی بکات، بۆیە بریاریداوە تاوەکو ناوەڕاستی مانگی داهاتوو چاوەڕێ بەرپرسانی ئەم یانەیە بکات.
سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە ئالڤێس داوای لە نێیمار هاونیشتیمانی کردووە کە پێکەوە بگەڕێنەوە بارسێلۆنا.