ئه‌مریکاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

لیۆنێل مێسی چەند نازناوی بەدەستهێناوە؟

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، ریکۆردێکی نوێی ناوازەی لەسەر ئاستی بەدەستهێنانی نازناوەکان تۆمار کرد.

لیۆ مێسی لە دوای بردنەوەی نازناوی جامی خولی ئەمریکا لەگەڵ ئینتەر مەیامی، ژمارەی نازناوەکانی لە کاروانی وەرزشیدا بۆ 44 نازناو بەرزکردەوە و بووە خاوەن زۆرترین نازناو لە مێژوودا.

ئەمە یەکەم نازناوی مێسییە لەگەڵ یانە ئەمریکییەکە، توانی یەکسانی. ژمارەکانی لەگەڵ دانی ئالڤێز یەکلایی بکاتەوە و ببێتە خاوەن پلەی یەکەم.

مێسی دەیەمین گۆڵی خۆی لە پاڵەوانیەتی جامی خولی ئەمریکا کرد و بووە گۆڵکار و باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتییەکە.

لیستی تەواوی نازناوەکانی مێسی

خاوەن حەوت خەڵاتی باڵۆن دۆر، ژمارەی نازناوەکانی بۆ 44 نازناو بەرزکردەوە، ئەو کاروانەی لە ساڵی 2004 دەستیپێکرد و دیارترین نازناویش، بردنەوەی جامی جیهانی 2022 بوو.

ئەرجەنتین (پێنج نازناو)

  • 2005: جامی جیهانی ژێر 20 ساڵ
  • 2008: مێدالیای زێڕی ئۆڵێمپیادی هاوینە – ژێر 23 ساڵ
  • 2021: کۆپا ئەمریکا
  • 2022: فایناڵیزما
  • 2022: جامی جیهانی

بارسێلۆنا (35 نازناو)

  • لالیگا (10 جار): 2004–05, 2005–06, 2008–09, 2009–10, 2010–11, 2012–13, 2014–15, 2015–16, 2017–18, 2018–19
  • جامی شا (7 جار): 2008–09, 2011–12, 2014–15, 2015–16, 2016–17, 2017–18, 2020–21
  • سوپەری ئیسپانیا (8 جار): 2005, 2006, 2009, 2010, 2011, 2013, 2016, 2018
  • چامپیۆنزلیگ (4 جار): 2005–06, 2008–09, 2010–11, 2014–15
  • سوپەری ئەوروپا (3 جار): 2009, 2011, 2015
  • جامی جیهانی یانەکان (3 جار): 2009, 2011, 2015

پاریس سانجێرمان (سێ نازناو)

  • لیگ وەن (2 جار): 2021–22, 2022-23
  • جامی فەرەنسا (1 جار): 2022

ئینتەر مەیامی (یەک نازناو)

  • جامی خولی ئەمریکا (1 جار): 2023

 

بەشدارییەکانی مێسی لە یارییەکانی کۆتاییدا

لیۆ مێسی، پاڵەوانی جیهان بەشداری لە 42 یاری کۆتایی لەگەڵ یانەکان و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کردووە، ئەمەش ریکۆردێکی نوێیە بۆ ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە

بارسێلۆنا

  • جامی سوپەر (11)
  • جامی سوپەری ئەوروپا (4)
  • جامی شا (10)
  • چامپیۆنزلیگ (3)
  • جامی جیهانی یانەکان (3)

پاریس سانجێرمان

  • جامی فەرەنسا (1)

ئینتەر مەیامی

  • جامی خولی ئەمریکا (1)

ئەرجەنتین

  • جامی جیهانی ژێر 20 ساڵ (1)
  • ئۆڵێمپیاد (1)
  • کۆپا ئەمریکا (4)
  • فایناڵیزما (1)
  • جامی جیهانی (2)

 

بابەتی زیاتر

Back to top button