ئیسپانیاگرنگترین

چاڤی لە ئاستی بارسێلۆنا نیگەرانە

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا سەرەڕای بردنەوەیان لە یانەی خێتافی، کەچی نیگەرانە.

چاڤی لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە روونیکردەوە، پێم وایە لە ئاستی پێویستدا نەبووین و نەمانتوانی بەشێوەیەکی باش هێرش بکەین، بەڵام توانیمان بەرگرییەکە باش بکەین.

چاڤی لە دوای بردنەوە تیمەکەی بە ئەنجامی 1-0 لە خێتافی دەڵێت

پێویستە ئاستی یانەکەمان بەرزبکەینەوە، هەرچەندە ئەم بردنەوەیە زۆر گرنگ بوو و رێگەمان نەدا گۆڵمان لێ بکرێت. بەڵام ئەمە باشترین یاری ئێمە نەبوو لە کامپ نوو، جیا لەمەش ماندووبوونی یاریزانەکانم لە دوای یارییەکەی جامی ئیسپانیا روونە و باجەکەشماندا. پێویستە راستگۆ بین، بەبێ ئەوەی یارییەکی باش بکەین، سێ خاڵی یارییەکەمان بەدەستهێنا.

چاڤی لەبارەی ئانسو فاتێ روونیکردەوە

زۆر خۆی ماندوو کرد، بەڵام هەلی کەمی بۆ رەخسا، چونکە خێتافی بە ژمارەیەکی زۆر لە یاریزان بەرگری دەکرد، بە شێوەیەکی گشتی ئاستمان خراپ بوو.

راهێنەرەکەی بارسا دەرباری پێکانەکەی کریستیێنسن گوتی، هەندێ کێشەی هەیە بەڵام مەترسیدار نییە و گۆڕانکارییەکەی بالدی تەکتیکی بوو، پێویستیمان بە خۆردی ئالبا و دەرچوونەکانی بوو.

لە بابەتێکی دیکەی دوور لە یارییەکە، چاڤی لە بارەی لێدوانەکانی لەسەر دانی ئالڤێز روونیکردەوە

پێم وایە بە باشی لێدوانەکانم نەگەیشتووە، ئەو کارەی کردوویەتی زۆر ناشرینە و پێویستە سەرکۆنەی هەر کارێکی توندڕەوی بکرێت، بە دڵناییەوە پاڵپشتی لە قوربانییەکە دەکەم و دەزانم دەنگی من گرنگە، بەڵام لێکدانەوەی هەڵە کارێکی ناشرینە بەلای منەوە.

بارسێلۆنا بە بردنەوەی لە خێتافی، کۆی خاڵەکانی بۆ ٤٤ خاڵ بەرزکردەوە و لە پلەی یەکەمی ریزبەندی لالیگا مایەوە، یانەی خێتافیش بە کۆکردنەوەی ١٧ خاڵ لە پلەی شازدەیەمدا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button