ئاسیا

وادەی گەشتنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ سعودیە

یاریگا-

کەناڵی “SSC SPORT” وادەی پەیوەندیكردنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی بۆ سعودیە ئاشکرا دەکات، بەمەبەستی ئەوەی بە تەواوی پەیوەندی بە ڕیزەکانی یانەی نەسڕەوە بکات.

یانەی نەسڕ بە شێوەیەكی فەرمی گرێبەستی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی بۆ ڕیزەكانی یانەكەی ڕاگەیاند بە گرێبەستێك بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو تا ساڵی 2025.

بەدر ڕافع پەیامنێری كەناڵی SSC Sportی سعودی ئاشكرایكرد ئەمڕۆ یەكشەممە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەگاتە ڕیاز لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبەری یانەی نەسڕ موسەلی ئەل عومەر، هەروەها ڕۆژی سێشەممە ئاهەنگێكی گەورەی بۆ ساز دەكرێت.

نەسڕ یاری داهاتووی خۆی بەرامبەر تائی ئەنجام دەدات ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە میانەی یاریەكانی گەڕی دوانزەی خولی ڕۆشەنی سعودی.

بابەتی زیاتر

Back to top button