بارسێلۆنا سێ یاریزانی دەستنیشانكردووە بیگوازێتەوە ڕیزەكانی

یاریگا-
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی سێ گرێبەستی نوێی دیاریکردووە بۆ ئەوەی لە ماوەی داهاتوودا بیگوازێتەوە یانەكەی بە مەبەستی بەهێزکردنی ڕیزەکانی.
بارسێلۆنا لە ساڵانی دوایدا تووشی قەیرانی دارایی بوو بە هۆیەوە نەیتوانیوە بە بڕە پارەیەكی زۆر یاریزان بگوازێتەوە و ئامانجی ئەوەیە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستی یاریزانەكان بە خۆڕایی بیانگوازێتەوە.
بەپێی زانیاریەكانی سپۆرتی كەتەلۆنی ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا سێ یاریزانی دەستنیشانكردووە بۆ ئەوەی بە خۆڕایی بیگوازێتەوە ڕیزەكانی یانەكەیان لە هاوینی داهاتوودا.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ئەلیمانی دەیەوێت ئینگۆ مارتینێز بەرگریكاری یانەی ئەتلەتیك بلباو و نگۆلۆ كانتێ ناوەڕاستكاری یانەی چێڵسی و یوسوفا مكۆكۆ ئەستێرەی لاوی یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆند لە هاوینی داهاتوودا بگوازێتەوە دوای تەواو بوونی گرێبەستەكانیان لەگەڵ یانەكانیاندا.



