لەوکاتەوەی فیفا ریزبەندی هەڵبژاردەکانی جیهان دیاری دەکات هەرگیز رووینەداوە ئەو هەڵبژاردەیەی لە ریزبەندییەکە یەکەمی جیهانە بتوانێت جامەکە بەدەست بهێنێت.
یەکێتی تۆپی پێی جیهان لە ساڵی ١٩٩٢ ـەوە ریزبەندیی بۆ هەڵبژاردەکانی جیهان دەکات، یەکەم جامی جیهانیش دوای دەستپێکی ریزبەندییەکە لە ساڵی ١٩٩٤ بوو. لەو کاتەدا ئەڵمانیا لە یەکەم دابوو کە مۆندیال دەستی پێکرد و ئەو هەڵبژاردەیە لە چارەگی کۆتایی ماڵئاوایی کرد.
باشترین پلەی هەڵبژاردەیەک لە جامی جیهانی لە کاتێکدا لە ریزبەندی یەکەمی جیهان بووبێت لە ساڵی ١٩٩٨ بوو، کاتێک بەڕازیل گەیشتە یاری کۆتایی.
تەواوی ئەنجامەکان بەم جۆرە بوون:
مۆندیالی ١٩٩٤ :
ئەڵمانیا – چارەگی کۆتایی
مۆندیالی ١٩٩٨:
بەڕازیل – یاری کۆتایی
مۆندیالی ٢٠٠٢:
فەڕەنسا- قۆناغی کۆمەڵەکان
مۆندیالی ٢٠٠٦:
بەڕازیل – چارەگی کۆتایی
مۆندیالی٢٠١٠ :
بەڕازیل – چارەگی کۆتایی
مۆندیالی ٢٠١٤:
ئیسپانیا – قۆناغی کۆمەڵەکان
مۆندیالی ٢٠١٨ :
ئەڵمانیا – قۆناغی کۆمەڵەکان
مۆندیالی ٢٠٢٢:
بەڕازیل – قۆناغی چارەگی کۆتایی