فه‌ره‌نسا

لێدوانی جیرۆ دوای بوون بە گۆڵكاری مێژووی فەڕەنسا

یاریگا-

ئۆلیڤیە جیرۆ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا باس لە شكاندنی ڕیكۆردەكەی تێری هێنری و بوون بە گۆڵكاری مێژووی هەڵبژاردەكەی دەكات.

فەڕەنسا ڕووبەڕووی پۆڵەندا بوویەوە و یاریەكەشی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی قۆناغی شانزەی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

جیرۆ توانی گۆڵی یەكەمی هەڵبژاردەكەی تۆمار بكات و دوو گۆڵەكەی دیكەش لە لایەن كیلیان ئیمباپێ تۆمار كران.

بە تۆمار كردنی ئەو گۆڵە جیرۆ بوو بە گۆڵكاری مێژووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە 52 گۆڵ و پێش تێری هێنری ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەكە كەوت كە خاوەنی 51 گۆڵ بوو.

لە دوای یاریەكە هێرشبەرەكەی كەڵەشێرەكان ووتی: خەونی مناڵیم ئەوە بووە كە ببم بە گۆڵكاری مێژووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا ، ئەمڕۆ هاتە دی ، بەڵام لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا چاومان لە زیاترە و چاوەڕوانی زیاتر دەكەین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button