یاریگا-
هەژماری فەرمی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەیاننامەیەكی سەبارەت بە پێكانی یەكێك لە یاریزانەكانی هەڵبژاردەكەی پێش یاریەكانی جامی جیهانی بڵاوكردەوە.
هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئامادەكاری دەكات بۆ یاریەكانی جامی جیهانی كەوا بڕیارە یاریەكانی پاش چەند ڕۆژێكی دیكە لە وڵاتی قەتەڕ بەڕێوە بچێت.
ئیسپانیا لە بەیاننامەیەكی فەڕمیدا ڕایگەیاند لویس گایا یاریزانی یانەی ڤالینسیا تووشی پێكان بووە دوای بەركەوتنی لەگەڵ یەكێك لە هاوڕێكانی لە ڕاهێنانەكاندا.
هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە كۆمەڵەی پێنجەم دێت شانبەشانی هەریەك لە هەڵبژاردەكانی ئەڵمانیا ، یابان و كۆستەریكا، وا بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە كاتژمێر 19:00 یەكەم یاری خۆیان لە جامی جیهانی بەرامبەر كۆستەریكا ئەنجان بدەن.