
یاریگا–
کۆمپانیای دوبەی ئینتەرناشناڵ کاپیتال ئامادەیە یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بکڕێتەوە.
دوای ئەوەی گروپی کۆمپانیاکانی فێنوەی کە خاوەنی یانە ئینگلیزیەکەن رایانگەیاند دەیانەوێت یانەکە بفرۆشنەوە، چەندین سەرمایەداری جیهانی هاتنە سەر هێڵ بۆ کڕینەوەی ئەم یانەیە و، رۆژنامەی میرەری بەریتانیش بڵاویکردەوە بەم دواییە کۆمپانیا ئیماراتیەکەش هاتووەتە سەرهێل بۆ کڕینەوەی ئەو یانەیە.
خاوەنەکەی لیڤەرپوول داوای زیاتر لە سێ ملیار دۆلار بۆ فرۆشتنی یانەکە دەکات و چاوەڕێ ئەوەن بزانن کێ ئامادەیە یانەکە بکرێتەوە.