Loading...
ئینگلتەرا

بەفەرمی ماوەی دوورکەوتنەوەی ریس جەیمس راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا-ریس جەیمس بەرگریکاری یانەی چێڵسی پێویستی بە موعجیزەیە بۆ ئەوەی بتوانێت بەر لە جامی جیهانی بگەڕێتەوە یاریگاکان.

ئەستێرە ئینگلیزییەکە لە یارییەکەی بەرامبەر میلان لە خولی پاڵەوانەکان دا، تووشی پێکانی قورسی پاژنەی پێی هات ئەمڕۆش راگەیەندرا، ناوبراو پێویستی بە نزیکەی ٨ هەفتەیە بۆ گەڕانەوە.

ئەمە لە کاتێکدا کەمتر لە پێنج هەفتە ماوە بۆ دەستپێکی جامی جیهانی.

پێکانەکەی ریس لە کاتێکدایە، لە هەمان پێگەدا هەریەک لە کایڵ واڵکەر و ترێنت ئەلێکس ئارنۆڵدیش لە ئێستادا پێکانیان هەیە.

Back to top button