ئهوروپاچامپیۆنزلیگ
لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر شاختار

یاریگا-
كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر شاختار دۆنیستك بڵاوكردەوە.
وا بڕیارە سبەینێ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری شاختار بكات ، لە میانەی یاریەكانی گەڕی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
لە لیستەكەدا هەردوو یاریزان كۆرتوا و سیبایۆس دوورخراونەتەوە و مۆدریچ و ڤاسكێز گەڕاونەتەوە.
لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید: