یاریگا-
گۆنزالۆ هیگواینی ئەرجەنتینی و هێرشبەری ئینتەر میامی ئەمریكی بە شێوەیەكی فەڕمی وازهێنانی خۆی لە یاریكردن ڕاگەیاند.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی تایبەتدا هیگواین وازهێنانی یەكجاری لە یاریكردن ڕاگەیاند.
لە كۆنگرەدا بە چاوی فرمێسكەوە هێرشبەرە ئەرجەنتینیەكە ووتی: ئێستا كاتی ئەوەیە كە بڵێم ماڵئاوا تۆپی پێ.
لەم وەرزەدا ئینتەر میامی تەنها دوو یاری ماوە و كە ئەوەش دەبێتە كۆتا یاریەكانی ئەستێرە ئەرجەنتینیەكە لە ژیانی وەرزشیدا.
هیگواین لە ژیانی وەرزشیدا 782 یاری ئەنجامداوە و 361 گۆڵی تۆمار كردووە و 14 نازناویشی بردووەتەوە.