یاریگا–
کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا هۆکاری یاری پێنەکردنی مارکۆ ئاسێنسیۆ لە یاری بەرامبەر مایۆرکا باس دەکات.
لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە راهێنەرەکەی مێرنگی گووتی “ ویستم یاری بە مارکۆ بکەم، بەڵام لەو کاتە لوکاس ڤازکێز تووشی پێکان بوو، بۆیە لە بڕیارەکەم پاشگەزبومەوە و بڕیارمدا یاریزانێکی دیکە بنێرمە ناو یاریگا “.
ئەنچێلۆتی لەبارەی توڕەبونی ئاسێنسیۆش گووتی “ ئەگەر توڕە بووە منیش لەگەڵ ئەوەم، چونکە ئەو دەیەوێت یاری بکات “.