ئیسپانیا
دوو یاریزانی ڕیاڵ مەدرید تووشی پێكان هاتن

یاریگا-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد دوو یاریزانی ڕیاڵ مەدرید تووشی پێكان هاتوون لە ڕاهێنانەكاندا.
وا بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو كاتژمێر 5:30ی بەرەبەیان ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووی كلۆب ئەمریكا ببێتەوە ، لە میانەی ئامادەكاریەكانیان بۆ وەرزی نوێ.
ڕۆژنامەی ماركا ئاشكرایكردووە بەهۆی پێكانەوە فێرلاند مێندی نەیتوانیوە بەشداری ڕاهێنانەكان بكات و گومان لە بەشداریكردنیشی هەیە لە یاریەكەیان بەرامبەر كلۆب ئەمریكا.
هەروەها بۆ ڕۆژی سێیەم لەسەر یەك دانی كارڤاخال بەشداری ڕاهێنانەكانی یانەكەی نەكردووە.