ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بەپەلە: بارسێلۆنا ئۆفەرێکی دیکەی بۆ گواستنەوەی لیڤاندۆڤسکی پێشکەش کرد

Yariga App

یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئۆفەرێکی دیکەی بەرامبەر 35 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی بایرن میونشن کرد بۆ گواستنەوەی رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی هێرشبەری یانەکە.

فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە کارگێری بلاوگرانا ئەمجارەیان ئۆفەرێکیان بەرامبەر 35 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ پاداشتەکان پێشکەشی باڤارییەکان کردووە، لە پێناو گواستنەوەی گۆڵکاری پۆڵەندی یانەکە و چاوەڕێ وەڵامەکەیانن.

رۆمای ئاماژەی بەمەش کردووە پێناچێت بایرن میونشن بەم ئۆفەرە رازی بێت و، ئەوان داوای پارەیەکی زیاتر دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button