یاریگا–
رومێلو لوکاکو، هێرشبەری هەڵبژاردەی بەلجیکا و یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەیەوێت وەرزی داهاتوو بگەڕێتەوە ریزەکانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی.
رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، هێرشبەرە بەلجیکیەکەی بلوز فشار دەخاتە سەر کارگێری یانەکەی، بۆ ئەوەی رێگەی پێبدەن یانەکەیان جێبێڵێت و، دووبارە بگەڕێتەور سێریائەی، بەڵام تاوەکو ئێستا یانەکەی ئامادەنیە رێگەی پێ بدات.
لوکاکو هاوینی رابردوو بەرامبەر 120 ملیۆن یۆرۆ لە ئینتەر میلان پەیوەندی بە چێڵسی کرد و، تاوەکو ساڵی 2026 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە.