ئیتاڵیا

لوکاکو: لە ئینتەر میلان و هاندەرەکانی ناترسم

یاریگا –

رۆمیلۆ لۆکاکۆ، هێرشبەری یانەی رۆمای ئیتالیا، هیچ ترسێکی لە رووبەڕووبوونەوەی هاندەرانی تیپی پێشووی خۆی ئینتەرمیلان لە یاریگای سان سیرۆ نییە.

لوکاکو دڵنیایی دەداتە خۆزێ مۆرینهیۆ و هاوڕێکانی لە یانەی رۆما کە ئامادەیە لە یاریگای سان سیرۆ رووبەڕووی ئینتەرمیلان ببنەوە هەموو تواناکانی خۆی نیشان بدات.

هێرشبەرە بەلجیکییە تەمەن 30 ساڵەکە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی خولی ئیتاڵیادا لە زۆرترین سەرنجی لەسەر بوو. سەرەتا ئینتەرمیلان لەگەڵ چێڵسی دانوستانی دەکرد بۆ کڕینی لۆکاکۆ، بەڵام کاتێک دانوستانە نهێنییەکانی لەگەڵ یۆڤێنتۆس ئاشکرا بوو، لە دانوستانەکان کشایەوە، هەڵوێستی هاندەرانی ئینتەرمیلانیش بەرامبەر لوکاکو بەهێز بوو.

هەروەها یوڤێنتوس نەیتوانی لەگەڵ چێڵسی رێکبکەوێت، لە کۆتاییدا لوکاکو بەرەو پایتەختی ئیتاڵیا رۆیشت و بە خواستن بۆ ماوەی یەک ساڵ پەیوەندی بە رۆماوە کرد. شتەکان بە باشی دەستیان پێکردووە و یاریزانە بەلجیکییەکە لە 10 یاری یەکەمیدا 8 گۆڵی تۆمارکردووە. ئێستا هەمووان چاوەڕێی رووبەڕووبوونەوەی ئەمشەوی ئینتەرن لە سان سیرۆ.

بەگوێرەی رۆژنامەی گازێتا دیلۆ سپۆرت، لوکاکو بە مۆرینهۆ و هاوڕێکانی راگەیاندووە، هیچ ترسێکی نییە لە گەڕانەوە بۆ سان سیرۆ بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئینتەرمیلان و دەیەوێت خۆی لە یاریگادا بسەلمێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button