ئیسپانیاگرنگترین

بەدوای جێگرەوەدا دەگەڕێت؛ پێکانی میلیتاو پلانەکانی ریال مەدرید بۆ گواستنەوەکان دەگۆڕێت

ئامانجی سەرەکی یانەکە کێیە؟

Yariga App

یاریگا –

پێکانە نوێیەکەی ئیدێر میلیتاو، بەرگریکاری بەڕازیلیی ریال مەدرید، زەنگی مەترسی لە ئۆفیسەکانی ڤاڵدیبێباس لێداوە.

میلیتاو تووشی دڕانی ژێی ماسولکەی دووسەریرانی قاچی چەپی بووە و بۆ ماوەی پێنج مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە. رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، مەترسییەکە تەنیا بۆ ئەم وەرزە نییە کە ئامانجەکانی تێدا کۆتایی هاتووە، بەڵکوو کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر پلانی پێکهاتەی یانەکە بۆ داهاتوویەکی نزیک هەیە.

جەستەی میلیتاو وەکوو جاران نەماوە
ئەم پێکانە نوێیە سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە دوای دوو پێکانی قورسی بەستەری قاچی کە یەکێکیان لە ئابی 2023 لە قاچی چەپ و ئەوی دیکەیان لە تشرینی دووەمی 2024 لە قاچی راستیدا بوو، پێکهاتەی جەستەی یاریزانەکە گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە، سەرەڕای ئەوەی سەرەتای ئەم وەرزە لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ بە شێوەیەکی باش گەڕایەوە، بەڵام لە کانوونی یەکەمی رابردوو بەرامبەر سێڵتا ڤیگۆ تووشی پێکانی ماسولکەیی بوو، دوای چاکبوونەوەی و گەڕانەوەی ئاستی، جارێکی دیکە لە 21ـی نیسان بەرامبەر ئالاڤێس هەمان پێکانەکەی سێڵتا ڤیگۆی سەریهەڵذایەوە، ئەمەش دەیسەلمێنێت کە دوو نەشتەرگەرییە گەورەکەی پێشوو، هاوسەنگی جەستەی تێکداوە.

ئیدێر میلیتاو، یاریزانی ریال مەدرید

پلانەکانی ریال مەدرید بۆ جێگرەوەی میلیتاو
ئێستا کڕینی بەرگریکارێکی ناوەڕاست بووەتە بابەتی لەپێشینە بۆ کارگێڕیی ریال مەدرید. لە کاتێکدا ئانتۆنیۆ رودیگەر لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و دین هاوسن وەکوو پڕۆژەی داهاتوو و ئاسێنسیۆ وەکوو یەدەک لە یانەکەدان، بەڵام دۆخی میلیتاو وادەکات یانەکە پێویستی بە ئەستێرەیەکی نوێ بێت.

بۆ پڕکردنەوەی ئەم بۆشاییە، ریال مەدرید دوو رێگای لەبەردەمدایە؛ پشت بەستن بە لا فابریکا و پێدانی متمانەی زیاتر بە جواو مارتینێز، یان هێنانەوەی خاکوبۆ رامۆن کە ئێستا لە یانەی کۆمۆی ئیتاڵییە و دەتوانرێت بە کەمتر لە 10 ملیۆن یۆرۆ بگەڕێندرێتەوە، یانیش کڕینی ئەستێرەیەک لە بازاڕی گواستنەوەکان ئامانجی سەرەکیی یانەکە، دووبارەکردنەوەی سیناریۆی کڕینی ئالابا و رودیگەرە بە خۆڕایی.

ئێستا ئیبراهیما کۆناتێ، بەرگریکاری فەرەنسی یانەی لیڤەرپوول، تاکە بژاردەی بەردەستە کە گرێبەستەکەی لە مانگی حوزەیران کۆتایی دێت و هێشتا نوێی نەکردووەتەوە. بژاردەکانی دیکە وەکوو ئوپامێکانۆ و سالیبا گرێبەستەکانیان لەگەڵ بایرن و ئارسیناڵ نوێکردووەتەوە.

هەموو شتێک بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە، بەڵام پێکانەکەی میلیتاو خێرایی خستووەتە هەنگاوەکانی ریال مەدرید لە بازاڕی گواستنەوە.

ئیبراهیما کۆناتێ، بەرگریکاری لیڤەرپوول

بابەتی زیاتر

Back to top button