قاوەی یاریگاگرنگترین

نێیمار بڕیاری کۆتایی دەدات و وۆڵکەر یانەیەکی گەورە بێ ئومێد دەکات

نێیمار گرێبەستێک بۆ ماوەی دوو وەرز لەگەڵ هیلال واژۆ دەکات و لەو ماوەیەدا بڕی 160 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت – لیکیپ

مۆسێس کایسێدۆ ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی لەگەڵ چێڵسی دەکات، کۆی تێچووی گرێبەستەکە دەگاتە 115 ملیۆن پاوەند – تۆک سپۆرت

لەم هەفتەیەدا، کایڵ وۆڵکەر گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی نوێ دەکاتەوە، دوای رەتکردنەوەی ئۆفەرەکانی بایرن میونشن – فابریزیۆ رۆمانۆ

ئەگەر مانچێستەر سیتی شکستی لە گواستنەوەی لوکاس پاکوێتا، یاریزانی وێستهام هێنا، ئینجا پەنا بۆ مایکڵ ئۆلیسێ، یاریزانی کریستال پاڵاس دەبات – فووتبۆڵ ئینسایدەر

لیڤەرپوول پێشبینی بەرزکردنەوەی ئۆفەرەکەی بۆ رۆمیۆ لاڤیا، یاریزانی ساوسامتن دەکات، ئەمەش دوای نزیکبوونەوەی مۆسێس کایسێدۆ لە چێڵسی – تۆک سپۆرت

یوڤێنتوس گفتوگۆکانی بۆ گواستنەوەی رۆمێلو لوکاکو لەگەڵ چێڵسی دەستپێکردووە – کۆرێرێ دێلۆ سپۆرت

فرێنکی دی یۆنگ، ئەستێرەی هۆڵەندی دەیەوێت لە بارسێلۆنا بمێنێثەوە، چونکە زۆر بە ژیانی شارەکە دڵخۆشە، سەرەڕای گرنگییە بەردەوامەکانی مانچێستەر یونایتد – ئێل پێریۆدیکۆ

تۆتنهام ئامادەکاری بۆ پێشکەش کردنی ئۆفەرێک بە فۆلارین باڵۆگەن، هێرشبەری ئارسیناڵ دەکات – گازێتا دێلۆ سپۆرت

لیڤەرپوول، بایرن میونشن و پاریس سانجێرمان گرنگیان بە ئیبراهیم سانگارێ، ناوەڕاستکاری ئایندهۆڤ داوە – ESPN

بایرن میونشن ئۆفەرێکی فەرمی مانچێستەر یونایتدی بۆ بێنیامین پاڤارد رەتکردەوە ٠ سکای دۆچالاند

مانچێستەر یونایتد ئەمجارە بیر لە گواستنەوەی ئامادۆ ئۆنانا، ناوەڕاستکاری بەلجیکی و ئێڤرتن دەکاتەوە، چاوەڕێی رەزامەندی تۆفیسە – مەیڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button