یاریگا–
سادیۆ مانێ، هێرشبەری سەنیگالی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دەیەوێت وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیاوە بکات.
رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرریڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرای دەکات، هێرشبەرەکەی رێدز پێیوایە یاریکردن لە ریزەکانی بلاوگرانا چانسی زیاتری هەیە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی بالۆن دۆر، بۆیە داوای لە بەرێوەبەری کارەکانی کردووە هەوڵەکانی بۆ ئەم ئامانجەی دەست پێ بکات.
مانێ ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول کۆتایی دێت و، تاوەکو ئێستا یانەکەی هیچ ئۆفەرێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پێشکەش نەکردووە.