یاریگا- ویسڵی شنایدەری ئەستێرەی پێشووتری هەڵبژاردەی هۆڵەندا بە سەرخۆشیی سەر ئۆتۆمبیلێک دەکەوێت و زیان بە ئۆتۆمبیلەکە دەگەیەنێت.
دوای ئەوەی ناسرایەوە کە شنایەدەرە، پۆلیس دەستبەسەری کرد و ڕاپێچی لێپرسینەوەی کرد. دواتریش لەپای ئەو هەڵسوکەوتەی بڕی 6000 یۆرۆ سزای ماددی، درا.
ڕووداوەکە شەوی شەممە ڕووی داوە لە شاری ئۆترێختی هۆڵەندا بووە.
– دیمنەکە بە ڤیدیۆ: