ئه‌وروپائینگلتەرا

ئەم وەرزە بۆ ئەستێرەیەكی تۆتنهام كۆتایی هات

Yariga App

یاریگا-

یانەی تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی لە تواناكانی یەكێك لە ئەستێرەكانی یانەكەی بێ بەش دەبێت تا كۆتایی وەرز.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی دەیلی مەیل مات دۆهێرتی بەرگریكاری تۆتنهام تووشی پێكانێكی سەخت بووە لە ئەژنۆیدا.

هەروەها هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە دۆهێرتی بۆ ماوەی 12 هەفتە لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە و بەوەش ئەم وەرزە بۆ بەرگریكارەكە كۆتایی هات.

دۆهێرتی لە یاری یانەكەی بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا كە بە بردنەوەی سپێرز بو چوار گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات تووشی پێكان هات و لە خولەكی 21ی یاریەكەدا یاریگای جێهێشت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button