
یاریگا –
داهاتووی بێرناردۆ سیلڤا، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی، هێشتا نادیارە و روون نییە وەرزی داهاتوو لە کام یانە دەگیرسێتەوە.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، لە کاتێکدا سیلڤا تەنیا خەونی ئەوەیە درێسی بارسێلۆنا بپۆشێت، بەڵام بێدەنگی و دواکەوتنی کارگێڕی یانە کاتالوونییەکە، دەرگای بۆ رکابەرێکی چاوەڕواننەکراو کردووەتەوە.
سیلڤا دوایین رۆژەکانی لە مانچێستەر بەسەردەبات و دەیەوێت بە زووترین کات چارەنووسی یەکلایی بکاتەوە. بەڵام دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا، داوای کاتی زیاتری کردووە تاوەکوو بتوانێت پلانەکانی یانەکە بۆ وەرزی داهاتوو رێکبخاتەوە. ئەم دواکەوتنە بووەتە هۆی ئەوەی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە لە دۆخێکی نادیاردا بمێنێتەوە.

لە بەرامبەردا، یانەی گاڵاتاسەرای بە ئۆفەرێکی خەیاڵییەوە هاتووەتە سەر هێڵ. بەگوێرەی زانیارییەکان، یانە تورکییەکە ئۆفەرێکی 50 ملیۆن یۆرۆیی بۆ ماوەی سێ ساڵ خستووەتە بەردەم سیلڤا. گاڵاتاسەرای دەیەوێت بەهێزکردنی پێکهاتەکەی کە پێشتر ئەستێرەکانی وەووک ئۆسیمین، سانێ و گوندۆگانی تێدایە، ببێتە یەکێک لە بەهێزترین تیپەکانی ئەوروپا.
سیلڤا هێشتا بە ئومێدی بارسێلۆنایە و دەیەوێت لە ئەوروپا بەردەوام بێت و نایەوێت روو لە خولی ئەمریکا یان سعوودیە، بۆیە پڕۆژەکەی گاڵاتاسەرای لە تووی کێبڕکێی ئەوروپییەوە سەرنجی رادەکێشێت.



