کوردستانگرنگترین

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە ئامەد سپۆر دەکات

Yariga App

یاریگا –

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە ئامەد سپۆر دەکات بە بۆنەی ئەوەی یانەکە مێژووی نووسییەوە و سەرکەوت بۆ سوپەرلیگی تورکیا.

بە گەرمی و لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی ئامەدسپۆر دەکەم بۆ سەرکەوتنی بۆ خولی سوپەری تورکیا. ئەم سەرکەوتنە لە هەموو پشتیوانان و هەوادارانی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت. ئێمە بەم سەرکەوتنەی ئامەدسپۆر زۆر دڵخۆش بووین، هیوادارین هەمیشە سەرکەوتوو بێت و باشترین نوێنەرایەتیی ئامەد بکات.

هەر بژین، هەر هەبن.

ئەمڕۆ شەممە 2ـی ئایاری 2026 ئامەد سپۆر لە کۆتا یاریی ئەم وەرزەی خولی پلەیەکی تورکیا بووە میوانی ئیدیر سپۆر و یارییەکە 3-3 کۆتایی هات، ئامەد سپۆر بە سود وەرگرتن لە یەکسانبوونی ئەرۆک سپۆری رکابەری، بە کۆکردنەوەی 74 خاڵ پلەی دووەمی خولەکەی بەدەستهێنا و سەرکەوت بۆ سوپەرلیگی تورکیا.

Back to top button