خولهکانی دیکە
مزراوی بریارەکەی دەگۆڕێت و ناچێتە بارسێلۆنا
یاریگا–
نەسیر مزراوی، بەرگریکاری مەغریبی یانەی ئایاکسی هۆڵەندی نزیکە لە پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا.
رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی یانە هۆڵەندیەکە بریارەکەی گۆڕیوە و دەیەوێت پەیوەندی بە باڤارییەکانەوە بکات، خودی ناگلیسمانی راهێنەری یانەکەش قسەی لەگەڵ ئەم یاریزانە کردووە.
مزراوی لە ماوەی رابردوو دەنگۆیەکی بەهێز هەبوو کە دەیەوێت پەیوەندی بە بلاوگراناوە بکات.