ئه‌وروپا

بارسێلۆنا ئۆفەرێك پێشكەشی ئەستێرەیەكی ئەیاكس دەكات

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەیەوێت نەسیر مزراوی ئەستێرەی یانەی ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵەندی بگوازێتەوە ڕیزەكانی.

گرێبەستەكەی مزراوی لەگەڵ ئەیاكس لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و یانە كەتەلۆنییەكەش دەیەوێت بە خۆڕایی بیگوازێتەوە ڕیزەكانی.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بارسێلۆنا ئۆفەرێكی فەرمی پێشكەشی مزراوی كردووە بەمەبەستی گواستنەوەی یاریزانەكە بۆ كامپ نۆو لە هاوینی داهاتوودا.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە هەریەك لە یانەكانی میلان و بۆرووسیا دۆرتمۆند و بارسێلۆنا كێبڕكێی بەدەستهێنانی ئەستێرە مەغریبیەكە دەكەن.

سەرچاوەكە ئاماژەشی بەوە كردووە مزراوی چوارەم یاریزانە كە بارسێلۆنا دەیەوێت بە خۆڕایی لە هاویندا بیگوازێتەوە لە پاڵ هەریەك لە ئەندریاس كریستینسن ، فرانك كیسێ و سیزار ئەزپیلیكویتا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button