ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

میلان لە ئەستێرەیەکی فەڕەنسی نزیک دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا-یانەی ئەیسی میلان لە پێش رکابەرەکانییەتی بۆ گواستنەوەی ریناتۆ سانچێزی ئەستێرەی لیل.

لیل لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرز نیشان دەدات و پێشبینی دەکرێت ئەستێرەکانی ببنە ئامانجی یانە گەورەکان. بەگوێرەی رۆژنامەی لێ ئیکویپ، ریناتۆ سانچێز یەکێکە لەو یاریزانانەی هاوینی ئەمساڵ یانەکە جێدەهێڵێت و ئەیسی میلان نزیکە لە گواستنەوەی بەوەش سەردەکەوێت بەسەر یانەکانی وەک ئارسناڵ، یوڤێنتۆس و بارسێلۆنا کە چاوییان لە ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکە بڕی بوو.

سانچێز لە لیل بەشداری ٢٥ یاری کردووە لەم وەرزەدا و رۆڵێکی گرنگی گێڕا لە گەیشتنی بە قۆناغی ١٦ی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا.

جگە لە ریناتۆ، سڤن بۆتمان و جۆناسان دەیڤد دوو ئەستێرەی دیکەی یانەکەن کە پێشبینی دەکرێت لە گواستنەوەی هاوینەدا بڕۆن.

بابەتی زیاتر

Back to top button