ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

رۆما زۆر نزیکە لە ریناتۆ سانچێز

یانەی رۆمای ئیتاڵی بە تەواوی نزیک بووەتەوە لە گواستنەوەی ریناتۆ سانچێزی ناوەڕاستکاری پاریس.

پێناچێت یاریزانە پۆرتوگالییەکە لە پلانەکانی لویس ئێنریکی دا بێت و بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی گازیتا دیلۆ سپۆرت ، دوێنێ رۆما و پاریس کۆبوونەتەوە. لەو کۆبوونەوەیەدا لەسەر زۆرینەی خاڵەکان رێککەوتوون.

ریناتۆ قسەی لەگەڵ مۆرینهۆ کردووە و متمانەی بە پڕۆژەکەی یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیا هەیە. چاوەڕواندەکرێت گرێبەستەکە بە خواستن بێت لەگەڵ بژاردەی گواستنەوەی هەمیشەیی لە کۆتایی وەرزی داهاتوو.

رۆما هاوینێ بێ دەنگ بەڕێ دەکات و تا ئێستا تەنها سێ یاریزانی گواستۆتەوە ئەوانیش حوسام عەوار، ئیڤان ندیکا و راسموس کریستیەنسنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button