ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

دوو یاریزانی پاریس پەیوەندیان بە رۆما کرد

یاریگا –

ئەمڕۆ لیاندرۆ پارێدێس و ریناتۆ سانچێز بەشداری پشکنینە پزیشکییەکانی یانەی رۆما دەکەن.

یانەی رۆمای ئیتاڵی کڕینی دوو یاریزانی نوێی لە پاریس سانجێرمان راگەیاند. بەگوێرەی توییتێکی فابریزیۆ رۆمانۆ، ئەمڕۆ ریناتۆ سانچێز و لیاندرۆ پارێدێس هەردووکیان لە رۆمان و دوای پشکنینی پزیشکی گرێبەستەکانیان واژۆ دەکەن.

پارێدێس وەرزی رابردوو بە خواستن لە یانەی یۆڤێنتۆس یاریی دەکرد. گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان تا ساڵی 2024ە، بەڵام هیچ ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ پاریس سانجێرمان نەبووە و لە سەرەتای هاوینی ئەمساڵدا بەڕێوەبەرانی یانەکەی ئاگادارکردبووەوە کە پێی باشترە لە ئیتاڵیا درێژە بە کاروانی وەرزشی خۆی بدات. تەنانەت دەنگۆی پەیوەندی کردنی به لازیۆش هەبوو، پارێدێس لە پاریس لەگەڵ یاریزانە دوورخراوەکان راهینانی ده کرد تا ئەو کاتەی رێککەوتن لەسەر گواستنەوەی بۆ رۆما کرا.

گرێبەستەکەی پارادێس لەگەڵ رۆما هەمیشەییە و بەهای 4 ملیۆن یۆرۆیە. هەروەها ریناتۆ پێداگری لەسەر چوونی بۆ رۆما کرد و لە کۆتاییدا ئەم گواستنەوەیە بە گرێبەستێکی خواستن بە بەهای 1 ملیۆن یۆرۆ و بڕگەی کڕینی بە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ کۆتایی پێهات. بێگومان بۆ ئەوەی ئەم بڕگەیە کارا بکرێت، دەبێت لە 60% ی یارییەکانی جالۆروسیادا ئامادە بێت. هەروەها ریناتۆ پێشووتر لە یانەکانی بێنفیکا و بایرن میونشن و لیلیش یاری کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button