ئیتاڵیا

رۆما لە ریناتۆ سانچێز نزیک دەبێتەوە

یاریگا-گورگەکانی رۆما نزیکن لە گواستنەوەی ریناتۆ سانچێزی ناوەڕاستکاری پاریس سان جێرمان.

بەگوێرەی هەواڵێکی گازیتا دیلۆ سپۆرت، پاریس و رۆما بەشێوەیەکی زارەکی رێککەوتوون لەسەر ئەوەی ریناتۆ بە خواستن یاری بۆ رۆما بکات لەگەڵ بژاردەی گواستنەوەی هەمیشەیی.

سەرچاوەکە دەڵێت، رۆما بژاردەی ئەوەی دەبێت بەرامبەر بە 12 -13ملیۆن یۆرۆ بەیەکجاری بیگوازێتەوە، وە یانە فەڕەنسییەکە بەشی زۆری مووچەی ئەمساڵی دەدات کە 5.5 ملیۆن یۆرۆی ساڵانەیە

ناوەڕاستە پۆرتوگالییەکە لە ساڵەکانی سەرەتای دەرکەوتنیدا خواستێکی زۆری لەسەر بوو، بەڵام دوای یاریکردن بۆ بایەرن میونشن و پاریس، نەگەیشت بەو ئاستەی چاوەڕواندەکرا و چیتر لە یانە پێنج ئەستێرەکان جێگەی نابێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button