یاریگا–
مێمفیس دیپای، هێرشبەری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئسپانیا لەوانەیە دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە، ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.
هێرشبەرە هۆڵەندیەکە دوای ئەوەی رۆناڵد کومانی هاونیشتیمانی و راهێنەری پێشووی یانەکەی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، زۆر بە کەمی لەلایەن چاڤیرا راهێنەری نوێ بلاوگرانا یاری پێدەکرێت، رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنیش زانیاری دەستکەوتووە، ئەو یاریزانە بە هۆیەوە نیگەرانە و، دەیەوێت وەرزی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت.
سپۆرت ئەوەشی باسکردووە، دیپای ماوەیەکە بەهۆی پێکان دوورکەوتووە و یانەی ناپۆلی ئیتاڵی ئامادەیە ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.